دانیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەستیپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i233641-دانیشتنی_نێوان_هەولێر_و_بەغدا_دەستیپێکرد
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی چڕ هەیە لە نێوان نوێنەرانی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2016 08:47 Asia/Tehran
  • 
دانیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەستیپێکرد

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات کە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی چڕ هەیە لە نێوان نوێنەرانی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سەرچاوە کوردییەکانی هەرێم، سۆران عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە ئێستادا چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی چڕ هەیە لە نێوان پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی کوردستانی و بەرپرسانی بەغدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند.

ناوبراو رایگەیاند: کۆبوونەوەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و هەموارکردنەوەی رێککەوتنەکانی هەرێم و ناوەند بەڕێوەدەچێت.

سۆران عەبدوڵڵا ئاماژەش دەکات بەوەی کە هەمووان چاوەڕوانی بڕیاری دادگای ئیتیحادین بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و یەکلا کردنەوەی هەندێک دۆسیە‌، کە تا ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.