گوله‌باران کردنی کورده‌کانی حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i233836-گوله_باران_کردنی_کورده_کانی_حه_ڵه_ب_درێژه_ی_هه_یه
سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان که‌ مانگی پیرۆزی سه‌رجه‌م موسڵمانانه‌، په‌لاماری تۆپخانه‌یی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کی کوردنشینی شێخ مه‌قسوود و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2016 07:33 Asia/Tehran
  • گوله‌باران کردنی کورده‌کانی حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه‌

سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان که‌ مانگی پیرۆزی سه‌رجه‌م موسڵمانانه‌، په‌لاماری تۆپخانه‌یی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌کی کوردنشینی شێخ مه‌قسوود و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی ڕاپورتی هه‌واڵدەریی سپۆتنیک، ناوه‌ندی ڕووسی ئاشتی سووریا وتی: سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، هێشتاکه‌ تیرۆریستان به‌رده‌وام له‌ بۆردومان کردنی ناوچه‌ نیشته‌جێبوونه‌کانی شاری حه‌ڵه‌ب به‌ تایبه‌ت گه‌ڕه‌که‌ کوردنشینه‌کان .

ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێکردنی مانگی ره‌مه‌زان، که‌ مانگی پیرۆزی هه‌موو موسڵمانانه‌، گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌رده‌وام له‌ هێرشه‌کانیان بۆ سه‌رناوچه‌ کوردنشینه‌کان، بنکه‌ و باره‌گای حکوومه‌تی سووریا و ناوچه‌کانی دیکه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب و ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م هێرشانه‌ ڕوو له‌ زیادبووندایه‌."

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: "له‌ 24 کاتژمێری ڕابردوو ناوچه‌ی نێشته‌جێبوونی هندرات، فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌لنیرب و گه‌ڕه‌کانی شێخ مه‌قسوود، ئه‌لمحافزه‌، مه‌یدان و زه‌هرا له‌گه‌ڵ ئاگری زۆری تۆپخانه‌ و به‌رده‌وامیی هاویشتنی خۆمپاره‌ی تیرۆریستان به‌ره‌وڕوو بوون."