بە نایاسایی زانینی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر کوردستانی ئێراق
حوزهیران 07, 2016 07:39 Asia/Tehran
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی ئێراق ، سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی سەمای بەغدا، مەروان گەلالی ، سەروکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاماژەدان بەمەی کە کۆمەلی ئیسلامی هەروا داوای پێداچوونەوە بە یاسای سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە دەکات ، وتی : بە پێی یاسا لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆکی یاسایی هەرێمی کوردستان نییە .
خولی یاسایی سەرۆکایەتییەکەی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق نۆزدەی ئووتی دووهەزارو پازدە کۆتایی پێهاتووە و پارتەکانی ئەم ناوچەیە نەیاری درێژەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانین.