بەرپرسی ئاسایشیی هەرێم : داخرانی دەروازەکانی ناوچەکە بەسەر کوردەکانی سووریا ، شوورەییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234052-بەرپرسی_ئاسایشیی_هەرێم_داخرانی_دەروازەکانی_ناوچەکە_بەسەر_کوردەکانی_سووریا_شوورەییە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی هەرێمی کوردستانی عێراق کوتی کە داخرانی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر کوردەکانی سووریا ، شوورەییە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2016 12:17 Asia/Tehran
  • بەرپرسی ئاسایشیی هەرێم : داخرانی دەروازەکانی ناوچەکە بەسەر کوردەکانی سووریا ، شوورەییە

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی هەرێمی کوردستانی عێراق کوتی کە داخرانی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر کوردەکانی سووریا ، شوورەییە .

"لاهوور شێخ جەنگی" لە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی یەکێک لە فەرماندەرانی باڵای هێزەکانی بەرگریکاری گەلی کوردەکانی سووریا لە کۆبانێ ، کوتی کە کردەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە داخستنی سنووری پیشخاپوور ، بەسەر کوردەکانی سووریا دا ، مایەی شوورەییە .

لاهوور شێخ جەنگی ، کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی "فەیسەل ئەبوو لەیلا" ، یەکێک لە فەرماندەرانی هەڵکەوتەی کوردەکانی سووریا ، سەردانی کۆبانێ کردبوو ، لە میانەی ئەو ڕێ و ڕەسمەدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی هەرێمی لەبەرامبەر کوردەکانی سووریا ، دایە بەر ڕەخنە و گازندە .

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی هەرێمی کوردستانی عێراق ، دەستخۆشی کرد لە خۆڕاگریی کوردەکانی سووریا و بەتایبەت کۆبانێ لەبەرامبەر داعش و ڕاژەکاریی ڕێک و پێکی ئاوو کارەبا لە کۆبانێی بە جێگای شانازی وەسف کرد و کوتی کە کردەوەی حکوومەتی هەرێم لە داخستنی دەروازەی سنووریی گرینگی پیشخاپوور لە نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچە کورد نشینەکانی سووریا ، مایەی شورەییە .

"فەیسەل عەبدی بلال سەعدوون" لە فەرماندەرانی کوردی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ، کە بە "ئەبوو لەیلا" دەیانناسی ، یەکێک لە فەرماندەرانی هێزەکانی بەرگریکاری گەل لە بەرخۆدانی کۆبانێ و فەرماندەری باڵای هەڵمەتی سڕینەوەی مەنبەج لە داعش بوو .