یەکێتی نیشتمانی بەربژێرەکانی خۆی ناساند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234163-یەکێتی_نیشتمانی_بەربژێرەکانی_خۆی_ناساند
یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بەربژێرەکانی خۆی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوبەشی سەرۆکایەتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2016 08:04 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتمانی بەربژێرەکانی خۆی ناساند

یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بەربژێرەکانی خۆی بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوبەشی سەرۆکایەتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دیاری کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،حاکم قادر محەمەد جان ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاند لە پێناو جێبەجێ کردنی خاڵی 23ی رێککەوتنامەی یەکێتی و گۆڕان و پێکهێنانی ئەنجومەنی هاوبەشی سەرۆکایەتی ، بەربژێرەکانی خۆی بۆ ئەو ئەنجومەنە دیاری کردوە.

ڕێککەوتنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران ڕۆژی سێ شەممە 17ی مای بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری تاڵەبانی مۆر کرا.

ناوبراو وتیشی: بەرهەم ساڵح جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خۆی واتە(حاکم قادر) و رەفعەت عەبدوڵڵا، عیماد ئەحمەد و هیرۆ برایم ئەحمەد ئەندامانی مەکتەب سیاسی وەکو بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی هاوبەشی سەرۆکایەتی لەگەڵ گۆڕان دیاری کراون.