حوزه‌یران 10, 2016 12:24 Asia/Tehran
  • تورکیا دەروازەی سنوریی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی گەشەدان بە پەیوەندییە تجارییەکان ، دەروازەی سنوریی نوێ لەسەر سنورەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە.

ماڵپەڕی هەواڵیی باس نیوز ، سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە هەواڵێکدا باسی لە پێکهێنانی دەروازەی سنوریی تازە لە سنوری هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد.

بە پێی ئەو هەواڵە ، دەروازە سنوریی نوێ لە لایەن تورکیاوە و بە ئامانجی پەرە دان بە پەیوەندیی و هاوکارییە بازرگانیی و ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێک دێ و ئامادەکاریی پێویست بۆ ئەو کارە ئەنجام دراوە.

پارتی دیموکرات کە ئیستا حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدەستەوەیە ، پەیوەندیی سیاسیی و بازرگانی بەربڵاوی لەگەڵ تورکیا هەیە و پەیمانی درێژخایەنیشی ەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کردووە.