هەرێمی کوردستان، نەوت بەسەتی بیست کهمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشێ
وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕاگەیاندنی ئەمەی هەولێر ئێستاکە نەوتەکەی بە نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشێ وتی : لەحاڵێکدا کە نرخی نەوت گەیشتوەتە پەنجا دولار، نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەرمیلێک هەشت تا دە دولار کەمتر لەم نرخە دەفرۆشرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سفین دزەیی وتەبێژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوای کۆتایی کوبوونەوەی کابینەی دەوڵەت لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی ئێستاکە سەربازی ئەمەی نرخی بەرمیلێک نەوت لەبازاڕەکانی جیهانی گەیشتووەتە سەتی پەنجا، بەڵام نەوتی هەرێم بەنرخی هەشت تا دە دولار کەمتر لەم نرخە دەفروشرێ .
ناوبراو وتیشی هۆی ئەم کارە ئەوەیە کە ماوەی پرۆسەی هەڵێنجان و هەناردەکردنی نەوت درێژخایەنە و ئەم پرۆسەیە لە هەرێمی کوردستان یەک مانگ و نیو دەرفەت دەبات و داهاتی نەوتێک کە ئەمڕۆ دەگاتە دەستی هەرێمی کوردستان هاوپێوەندە بە نەوتێک کە یەک مانگ و نیو لەمەوبەر فڕوشراوە .
دزەیی هەروەهاوتی : لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو نرخی نەوتی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە بەرمیلێک سی و پێنج دولار .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق کەمبوونی نرخی جیهانیی نەوت بە هۆی کەمبوونی بودجەی خۆی و قەیرانی ئابووری ڕاگەیاندووە و هەرلەبەرئەمەش لە مانگەکانی ڕابردوو موچەی فەرمانبەران بە چەند مانگ دواکەوتنەوە دراوە و ئەم پرسەش هەڵایسانی توندی ئابوری و ناڕەزایەتی توندی جەماوەری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق لێ کەوتوەتەوە .