پێشوازی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق لە باڵیۆزی ئەمه‌ریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234646-پێشوازی_سەرۆکی_هەرێمی_کوردستانی_ئیراق_لە_باڵیۆزی_ئەمه_ریکا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ئێراق کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2016 14:29 Asia/Tehran
  • پێشوازی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق لە باڵیۆزی ئەمه‌ریکا

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ئێراق کرد.

ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق لە سەڵاحەدین پێشوازی لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری پیکهاتی له جەنەڕاڵ مەکفارلەند فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەکان لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای ئەمەریکا کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە شاری فەلووجە و پارێزگاکانی دیکەی عێراق تاوتوێ کرا و شاندی میوان سەرۆک بارزانیان لە پلانەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لە شوێنە جیاجیاکانی ئێراق و سووریا ئاگادار کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستانی عیراق و هێزی هاوپەیمانان بەرز نرخێندرا و تیشکیش خرایە سەر جێبەجێکردنی بڕیاری ئەمەریکا بۆ یارمەتیدانی دارایی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش و چۆنییەتی بەڕێوەبردنی پارێزگای نەینەوا لە دوای داعش ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە پێویستە بە وردی قۆناغی دوای داعش دیراسە بکرێت و جەختیش لە بەشداریی پێکهاتەکان لە پڕۆسەی ئازادکردنی موسڵ کرایەوە.