14 دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵیی دراڤی به‌دژ مه‌سعوود بارزانی
سۆران عومه‌ر نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، وتی؛ 14 دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵکاریی سامانه گشتییه‌کان هاوپێوه‌ند به مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ئارا دایه.
تاووتوێی پرسی گه‌نده‌ڵکاریی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمو ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی بووه‌ته پرسێکی ڕۆژانه له‌و ناوچه‌یه.
هۆیه‌کی دیکه‌شی ئه‌وه‌یه که بارزانی یانزه‌هه‌مین ساڵی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه وه‌پشت سه‌ر ده‌نێ.
ئه‌و ماوه دوور و درێژه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به‌سه‌ر هه‌رێم بووه‌ته هۆ تاکوو ئه‌ندامانی خێزانی بارزانیش ، پۆسته سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بگرنه‌ده‌ست. بۆیه، ئه‌و دیارده‌یه که ده‌سه‌ڵات، گه‌نده‌ڵی به‌دواوه‌یه، له‌باره‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت بارزانییه‌وه ڕاسته.
تائێستا سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان، که‌سایه‌تی و گرووپه سیاسییه‌کان، ڕه‌هه‌ندو لایه‌نی جیاجیای گه‌نده‌ڵکاریی بنەماڵەی بارزانی له‌ناوچه‌ی کوردستانیان له‌قاو داوه.
به‌فیڕۆدانی سه‌رچاوه دراڤییه‌کان، که‌ڵک وه‌رگرتنی تاکه‌که‌سی له داهاته‌کانی ناوچه‌و به‌تاڵان بردنی داهاته نه‌وتیه‌کان له‌وێنه‌ی گه‌نده‌ڵکاریی بارزانییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانه که ڕه‌خنه‌گران و چالاکوانانی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌یهێننه ئاراوه.
به‌قسه‌ی سۆران عومه‌ر نوێنه‌ری په‌رله‌مانی کوردستان، له‌حاڵێکدا که ئه‌و ناوچه‌یه به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی داراییه، بارزانی ته‌نیا له یه‌ک دۆسییه‌دا، تاوانباره به به‌فیڕۆدانی14ملوێن دۆلار له ساڵی رابردوودا‌و دیار نییه ئه‌و پاره‌یه له‌کوێ و بۆ چ مه‌به‌ستێک خه‌رج کراوه.
ئه‌و پرس و بابه‌تانه له حاڵێکدا له کوردستانی ئێراق ڕوو ده‌دات که یه‌کێک له گرینگ‌ترین کێشه‌و گرفته‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، قه‌یرانی داراییه.
قه‌یرانی دارایی بووه‌ته هۆ تاکوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگه جیاجیاکانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ چه‌ند مانگی به‌رده‌وام دوابکه‌وێ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، توانای دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تیی نییه.
هه‌ر ئه‌و پرسه، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌کان به‌دژی حکومه‌تی هه‌رێم له کات و سه‌رده‌مانی جیاجیادا بۆ وێنه له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینی.
له‌کاتێکدا که میدیا‌و چالاکوانه سیاسییه‌کانی ناوچه‌ی کوردستان، تیشک ده‌خه‌نه سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵکاریی بارزانی و ئه‌ندامانی بنەماڵەکەی، مه‌سعوود بارزانی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر له فه‌رمانێکدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی له هه‌رێم، ڕایگه‌یاند، هه‌ڵس و که‌وتی پێویست ده‌کرێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵکاریی له حکومه‌ت و ده‌م و ده‌زگه حکومه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتیدا .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که چوار مانگ تێده‌په‌ڕێ به‌سه‌ر ده‌رکرانی ئه‌و فه‌رمانه‌ی بارزانی، سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان باسی جێ به‌جێ نه‌کرانی ئه‌و فه‌رمانه ده‌که‌ن.
سۆران عومه‌ریش له‌و باره‌وه، وتی؛ مه‌سعوود بارزانی نێوه‌ڕاستی مانگی ئاڤریل بیست دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی خسته به‌رده‌ست لیژنه‌ی ده‌سپاکی هه‌رێم هه‌تا ئیدیعای ئه‌وه بکات که به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته ته‌نیا بانگه‌شه‌یه و به‌س.