دیداری باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە کوردە کان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234688-دیداری_باڵوێزی_ئەمریکا_لە_بەغدا_لەگەڵ_بەرپرسە_کوردە_کان
باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەردانی هەوڵێری کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2016 07:50 Asia/Tehran
  • دیداری باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە کوردە کان

باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا بۆ دیدار و وتوویژ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەردانی هەوڵێری کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مالپەری ئێراقی ئەلسومەرییە نیوز ، "ستوارد جۆنز" ،باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی شەممە دوای ڕۆێشتن بۆ هەوڵێر ، لەگەڵ بەرپرسانی کوردی ئێراقی لە وان "مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی هەرێم ، نیچیروان بارزانی سەرۆک وەزیران و"بەرهەم سالح" ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە بارەی ڕەوشی سیاسی و بەرنامەکانی چاکسازی ئابووری ئەم ناوچەیە وتووێژی کرد. " ستووارت جۆنز" لەم دیدارانە خەریکی لێکدانەوەی دانی یارمەتی ٤٨٠ ملوێن دۆڵاڕی ئەمریکا بە کوردستانی ئێراق بوو ،کە لەم ڕێژەیە ٦٥ ملوێن دۆڵاڕی مانگی ڕابردوو بۆ دابینی سووتەمەنی ، تەقەمەنی و یارمەتییەکانی پزیشکی بە هێزی پێشمەرگەی کوردی ئێراق تەرخان دراوە .

شارەزایانی مەسەلەکانی ناوچەیی بروایان وایە ئەمریکا بە پشتگری لەکوردەکان و هێزەکانی جیایی خواز لە ئێراق گەرەکیەتی ئەو وڵاتە پارچە پارچە بکات . بەر لەویش ،" ڕی ئۆدینورنۆ" ، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ووتبووی پیویستە وڵاتەکەی گەڵاڵەی پارچە پارچە کردنی ئێراق بە سێ هەرێمی جیا لە یەک بە جددی لێکبداتەوە .