عه‌گید که‌لارى: PKk به‌ هیچ له‌ونێک ناوچه‌ی شه‌نگال چۆڵ ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234715-عه_گید_که_لارى_pkk_به_هیچ_له_ونێک_ناوچه_ی_شه_نگال_چۆڵ_ناکات
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پارتى کرێکارانى کوردستان له‌ ناوچه‌ی شه‌نگال وتی: پابه‌ندى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نابن، که‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ ناوچه‌که‌ چۆڵ بکه‌ن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2016 08:45 Asia/Tehran
  • عه‌گید که‌لارى: PKk به‌ هیچ له‌ونێک ناوچه‌ی شه‌نگال چۆڵ ناکات

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پارتى کرێکارانى کوردستان له‌ ناوچه‌ی شه‌نگال وتی: پابه‌ندى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نابن، که‌ به‌ پێویستیان زانیوه‌ ناوچه‌که‌ چۆڵ بکه‌ن.

به‌ پێی ڕاپۆرتی کەناڵی کوردستان ۲۴، عه‌گید که‌لارى، فه‌رمانده‌ى په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال، رایگه‌یاند که‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا که‌ ده‌بێت چه‌کدارانی پارتى کرێکارانى کوردستان ناوچه‌ى شه‌نگال به‌جێبهێڵن، له‌ به‌رژه‌وه‌ندى داعشدایە.

جه‌ختیشیکرده‌وه، که‌ ئه‌وان شه‌نگال جێناهێڵن و ده‌مێننه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ش که‌ ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که‌ دا نابێت بێنه‌ شه‌نگال.

پێشتر عه‌بدولکه‌ریم گه‌یلانى، راوێژکارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ ۶ى حوزه‌یرانى رابردوو رایگه‌یاند که‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌نگی دا به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانی پارتى کرێکارانى کوردستان له‌ سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چونکه‌ پێیوایه‌ بوونى ئه‌وان کاریگه‌رى خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ناوچه‌که‌.