نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق : دەوڵەتی هەرێم ، ڕیگای دەوڵەتی ئەردۆغان دەپێوێت.
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234799-نوێنەری_پەرلەمانی_کوردستانی_ئێراق_دەوڵەتی_هەرێم_ڕیگای_دەوڵەتی_ئەردۆغان_دەپێوێت.
یەکێ لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: دەوڵەتی هەرێم لە هەمەبر نوێنەرانی پەرلەمان ، ڕێگای دەوڵەتی ئەردۆغان دەپێوێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2016 12:46 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق : دەوڵەتی هەرێم ، ڕیگای دەوڵەتی ئەردۆغان دەپێوێت.

یەکێ لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: دەوڵەتی هەرێم لە هەمەبر نوێنەرانی پەرلەمان ، ڕێگای دەوڵەتی ئەردۆغان دەپێوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس" عیزەت سابیر سەرۆکی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی کوردستانی ئێڕاق ، بەئاماژە دان بە کردەوەی وەزاڕەتی سەرچاوەکانی سرۆشتی هەرێم لە سکالا کردن لە سێ نوێنەری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق وتی کە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر نوێنەران هەمان ڕێگای دەوڵەتی تورکیا ی لەپێش گرتووە." عیزەت سابیر" حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێڕاقی بە بەرتەسک کردنەوەی نوێنەرانی پەرلەمان وپێشگیری لە چاوەدێری کردنیان بەسەر کردەی وەزاڕەتخانەکان وڕێکخراوەکانی حکومەتی تاوانبار کردو ڕایگەیاند کە وەزاڕەتی سەرچاوە سرۆشتیەکانی هەرێم بۆ دوهەمین جار نوێنەرانی پەرلەمانی بە کەڵکی ناڕەوا وەرگرتن لە پارێزوانی دادەڤانی خۆی تاوانبار کردووە و لەدژی وی ودوو کەسی تر لە نوێنەران ، لە دادگە سکالای کردووە.سەرۆکی کومسیۆنی ئابووری پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ، وتی کە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر نوێنەرانی پەرلەمان رێگای دەوڵەتی ئەردۆغان یان لەپێش گرتووە وهەوڵ دەدەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارێزراوی دادەڤانی ئەوان ، وئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت و وەزیرانی کابینە دەستیان گرتووە بەسەر دارایەکانی نیشتمانی هەرێم بە قازانجی خۆیان و دەبێ دادگایی بکرێن. وەزاڕەتی سەرچاوە سرۆشتیەکانی هەرێم لەدژی " عیزەت سابیر" شێرکوو جودەت و عەلی محەممەد ساڵیح " کە ئەم وەزاڕەتخانەیان بە دزیی و تاڵان و بڕوو ی داهاتە نەوتیەکانی هەرێم تاوانبار کردووە ، سکالایەکیان لە دادگەی هەرێم ڕێک وپێک کردووە.