وشداری دان لە حاند درێژەی قەیرانی ڕامیاری لە هەرێمی کوردستانی ئێراق
حوزهیران 12, 2016 13:18 Asia/Tehran
یەکێ لە ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق وێڕای وشداری دان لە حاند درێژەی قەیرانی سیاسی هەرێم ، لە حێزبە کوردستیانیەکان داوای کرد هەنگاوی ببڕ بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە هەڵگرن .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، شوان ڕابر وتی: قەیرانی سیاسی ئێستاکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، لەسەر بارودۆخی هەرێم شوێندانەری نەرینی دانوەو بووە هۆی دوور بوونی حێزبە سیاسیەکانی کوردستانی لە یەکتر، کەوایە ئەم حێزبانە دەبێ بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە هەنگاوی جیددی هەڵگرن. " ڕابر " وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەکە دۆخی ئێستاکە لە هەرێم کێشە و گرفتی ماڵیی و ئابووری دوو هێندە کردووە ، خوازیاری چالاک کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی، بە مەبەستی سامان دانی دۆخی ئێستاکە لە هەرێم بوو.