ناوهڕۆکی کۆبوونهوهکهی پارتی و یهکێتی خرایه ڕوو
پاش کۆبوونهوهی دوێنێ یهکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان له ههولێر، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەلایەن "مەحموود محەممەد" ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و "رزگار عەلی" ئەندامیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خرایەڕوو و ڕاگهیێندرا که کۆبوونهوهی نێوانیان بهردهوام دهبێت.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس، به گێڕانهوه لە ماڵپهری فهرمی ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له دەسپێکی کۆبوونهوهکهدا مەحموود محەمەد به ئاماژه بهوهی که ڕاشکاوانە لە کۆبوونەوەکەدا بیروبۆچوونەکان خراوانەتە ڕوو و ئاشکرایشی کرد: لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام دەبن.
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ گۆڕان کە ئایا پارتی لەگەڵیان کۆ دەبێتەوە، رایگەیاند: وەک ئەرکێکی نیشتمانی ئەوەی لەسەرمان بوو بەرامبەر گۆڕان کردمان و لەگەڵیان کۆبووینەوە، ئێستاش هیچ بەرنامەیەکیمان بۆ کۆبوونەوە نییە.
ناوبراو وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا پابەندبوونیان بە رێککەوتننامەی ستراتیژی دووپاتکردووەتەوە و پرسیارمان لە یەکێتی نەکردووە و بە راشکاوی گفتوگۆمان کردووە، باسی رێککەوتنی گۆڕان و یەکێتیشمان کرد".
ئهندامهکهی مهکتهبی سیاسی پارتی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان کە تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە، گوتی: "پارتی سوورە لەسەر هەڵوێستی پێشووی، هەڵوێستی پێشووی پارتی بریتییە لەوەی د. یوسف محەممەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەبێت وازبهێنێ و نابێ بەهیچ شێوەیەک لەو پۆستە بەردەوامبێت، پاشان دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریبکرێت، هەروەها ئەوان رێککەوتنی پێکهێنانی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ گۆڕان هەڵوەشاندووەتەوە و سەرۆکی پەرلەمان نادەنەوە گۆڕان، بەڵام ئامادەن رێککەوتنێکی نوێ بکەن.
له درێژهی کۆنگره ڕۆژنامهوانییهکه ڕزگار عهلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، جەختی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و گوتی "بۆ چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە پەرلەمانەوە دەستپێبکەین، چونکە سەرچاوەی دەرکردنی یاسایە".