کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i234955-کۆبوونەوەی_سەرکردەکانی_دوو_پارتی_سەرەکی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
پارتی دیموکڕاتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ باس و خواس لەمەڕ پەیوەندی دوو قۆڵی و رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان پێک هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 13, 2016 09:58 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستانی عێراق

پارتی دیموکڕاتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ باس و خواس لەمەڕ پەیوەندی دوو قۆڵی و رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان پێک هێنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس پاش واژۆ کرانی رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مام جەلال تەڵەبانی و بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا کە ناڕەزایەتی توندی پارتی لێکەوتەوە ، یەکەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوە چوو.

بە گوێرەی نوسراوێکی ماڵپەڕی سومریە سەرۆکایەتی شاندی پارتی دیموکڕاتی کوردستان لە ئەستۆی نێچیروان بارزانی و شاندی یەکێتیش لە لایەن کۆسرەت ڕەسوڵەوە سەرۆکایەتی دەکرا.

لەو کۆبوونەوەیە دا دوو لایەن سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، پاش واژۆ کرانی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بیروڕایان گۆڕیەوە و هەروەها دوو لایەن سەبارەت بە ڕێککەوتنی ستراتژیکی نێوان خۆیان پاش ئەو رێککەوتنەش قسەیان کرد.

ئەو کۆبوونەوەیە هەروا درێژەی هەیە و مەزندە دەکرێ تەوەرەیەکی گرنگی دیکەی وتووێژەکان باسی بەڕێوەبردنی کۆپرسی لە خەڵکی هەرێم بێ سەباەرت بە کێشە جۆراوجۆرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە رکەبەری پارتی دیموکڕاتیکی کوزدستانە لە رێکەوتی 28ی گوڵانی رابردوو رێککەوتنێکی گرنگی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان واژۆ کرد تا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش سیاسەتەکی یەکگرتوو لە هەمبەر گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی هەرێم لەگەڵ بەغدا بگرنە بەر.

ئەو رێککەوتنە لە لایەن نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی جەلال تاڵەبانی لە حاڵێک دا واژۆ کرا کە پاش ماوەیەکی زۆر جەلال تاڵەبانی هاتە نێو خەڵک و شایەتی واژۆکرانی ئەو رێککەوتنە بوو.

ئەو رێککەوتنە لەلایەن پارتی دیموکڕاتەوە بە سەرۆکایەتی بەرزانی بەرەوڕوی ناڕەزایەتی بوەوە وپارتی وا هەست دەکات یەکێتی و گۆڕان هەوڵی لاواز کردن و پەراوێز خستنی دەدەن.