کورد وەلانانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ناپهژرێنن
نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق دا ووتی : کوردەکان نەک تەنیا ڕەزامەندیان نییە لەگەڵ وەلا نانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوینەران ،بەڵکوو پشتگری دەکەن لە بەڕێوە چوونی چاکسازییەکان لە ئێراق لە ڕیگاکانی یاسایی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پرس ، ماجید شەنگالی لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری "موازین نیوز " گووتیشی : پارتەکانی کوردستانی نەیاری گۆڕین و یان وەلا نانی سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق و پشتگری دەکەن لەئەنجام دانی چاکسازییەکان بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی و یاساکانی دیکە ی ئێراق . شنگالی وێڕای ئاماژە دان بە وەی کە حوکمی دادگەی فیدرالی ئێراق لە بارەی وەلانانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوینەران هەرچییەک کە بێت ، گووتیشی : تا بەئێستا هیج چەشنە چالاکییەک لە لایەن فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی نوینەران بۆ بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوەی پەرلەمان لە ئارا دا نەبووە .