دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ حەوت کەس دەرکرد‎
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235207-دادگای_هەولێر_سزای_لە_سێدارەدانی_بۆ_حەوت_کەس_دەرکرد
دادگاى تاوانى هەولێر بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ حەوت تۆمه‌تباری تەقینەوەکەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر دەرکرد و ‏‏١٠ تۆمەتباریشیان سزاى زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنرا‎
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2016 14:19 Asia/Tehran
  • دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بۆ حەوت کەس دەرکرد‎

دادگاى تاوانى هەولێر بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ حەوت تۆمه‌تباری تەقینەوەکەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر دەرکرد و ‏‏١٠ تۆمەتباریشیان سزاى زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنرا‎

به‌پێی هه‌والی کوردپرێس ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا، ڕایگەیاند،: ڕۆژی ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دادگاى تاوانى هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانى ‏بۆ حەوت تۆمەتبار و بڕیارى زیندانى هەتا هەتاییى بۆ ١٠ تۆمەتبارى دیکە دەرکرد، بەتۆمەتی ئەنجامدان و پیلان داڕشتن بۆ ‏تەقینەوەکەى ١٧ى نیسانى ٢٠١٥ى شارۆچکەى عەنکاوەى نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا‎.‎

ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ زیادیشی ده‌کات: ئەو تۆمەتبارانە له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ‏وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر کرابوون به‌هه‌ماهه‌نگیی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی که‌رکوک‎.‎

‏١٧ى نیسانى ساڵى ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە نزیک کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە عەنکاوە تەقییەوە کە بەهۆیەوە دوو کەس ‏کوژران کە خەڵکى باکورى کوردستان بوون و هەشت کەسى دیکە برینداربوون‎.