پێداگری پارتی لەسەر پێویستیی چوونەدەری پەکەکە لە شنگال
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235369-پێداگری_پارتی_لەسەر_پێویستیی_چوونەدەری_پەکەکە_لە_شنگال
فەرماندەرێکی پێشمەرگەی سەر بە پارتی لە شنگال پێداگری کرد : هێزی پەکەکە دەبێ فەرمانی ئەنجومەنی پارێزگەی نەینەوا سەبارەت بە چوونەدەری خێرا لە شەنگال جێبەجێ بکات و پێش بە قەومانی گێرە و کێشە بگرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2016 12:32 Asia/Tehran
  • پێداگری پارتی لەسەر پێویستیی چوونەدەری پەکەکە لە شنگال

فەرماندەرێکی پێشمەرگەی سەر بە پارتی لە شنگال پێداگری کرد : هێزی پەکەکە دەبێ فەرمانی ئەنجومەنی پارێزگەی نەینەوا سەبارەت بە چوونەدەری خێرا لە شەنگال جێبەجێ بکات و پێش بە قەومانی گێرە و کێشە بگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، قاسم دەربو فەرماندەی ئێزدییەکانی هێزی پێشمەرگە وتی : ئەنجومەنی پارێزگەی نەینەوا لە فەرمانێک دا ، داوای چوونەدەری خێرای هێزی پەکەکە لە شەنگالی کرد و پێویسته کە پەکەکە پێبەندی ئەم فەرمانە بێت و بە چوونەدەری لە شەنگاڵ پێش بە قەومانی گێرەوکێشەی زۆرتر و گرفتی زۆرتر لەمبارەوە بگرێت .

ئەم فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە وتیشی : فەرمانی ئەنجومەنی پارێزگەی نەینەوا، فەرمانێکی دەوڵەتی و یاسایی بووە و پەکەکە ئەرکی جێبەجێ کردنی ئەوی هەیە و نەچوونەدەری پەکەکە لە پارێزگەی نەینەوا لە ڕاستی دا بە مانای بێ ڕێزی کردن بە خوێنی شەهیدانی شەڕ لەگەڵ داعشە .

هێزی پەکەکە که دوای داگیرکرانی شەنگاڵ لەلایەن داعش، گەیشتوەتە ناوچە و لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شەنگال بەشدارییان هەبووە، ڕایانگەیاند کە فەرمانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ چوونەدەری پەکەکە لە شەنگال بە قازانجی داعش بووە و هەر لەبەرئەمەش ئەم پارتە هەتا لەناوچوونی هەموو هەڕەشەکان بەدژی شەنگاڵ، لەم ناوچەگەلە ناچنە دەر.

درێژەی ئامادەبوونی هێزی پەکەکە لە شەنگال، ناکۆکیی پارتی و پەکەکەی توندتر کردوە و پارتی بە جاران داوای چوونەدەری پەکەکە ی لە شەنگاڵ کردووە.