دەرفەت خوازی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە گرفتی سیاسی لە بەغدا
سەفین دزەیی ، وتەبێژی حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : ئەم ناوچەیە ئامادەیە هەناردە کردنی نەوتی خۆی بەرامبەر بە وەرگرتنی لە مانگ دا یەک میلیار دولار وەک بودجەی هەرێم، ڕادەستی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا بکات .
یەکێک لە ناکوکییەکانی سەرەکیی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا و حکومه تی هەرێمی کوردستان، چۆنیەتی بەرهەم هێنان و هەناردە کردنی نەوتی ئەم ناوچەیە .
بەپێی دەستووری ئێراق، دۆزینەوە و کەڵک وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت دەبێ لەسەر مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتەوە ئەنجام بێت بەڵام ئیدارەی هەرێم، کەڵک وەرگرتن لە نەوتی ئەم ناوچەیە بێ لەبەرچاوگرتنی خاڵەکانی دەستووری ئێراق ئەنجام دەدات .
بەپێی لێکدانەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، پاشەکەوتی تۆمارکراوی هەرێمی کوردستان بڕی چوار میلیار بەرمیلە.
دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی ئێراق دیسەمبەری 2014 ، ڕێککەوتننامەی هەولێر - بەغدایان لەسەر کۆتایی دان بە ناکۆکییەکانی نەوتی مۆر کرد .
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڵێنی دا لە ڕوژ دا 550 هەزار بەرمیل نەوت بەمەبەستی هەناردە کردن هەڵێنجێنێ.
ئەم ئاستە نەوت لەڕێگەی بەشگەی نیشتمانی هەناردەکردنی نەوتی ئێراق "سۆمۆ" بۆ فرۆشتن ڕادەگوێزرێت .
دەوڵەتی بەغداش ئەرکمەند بوو سەتی حەڤدەی داهاتی فروشتنی نەوتی ئێراق بۆ هەرێمی کوردستان بدات کە زۆرتر لە چواردە تریلیون دیناری ئێراقییە.
سەرباری ئەم ڕێککەوتنە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ڕاستەو خۆ هەناردە کردنی نەوتی خۆیان درێژە پێ دەدەن بەڵام دەوڵەتی هەرێم جارجارێ بەمەبەستی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەغدا سەبارەت بە نەوت، ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێ .
ماوەیەک لەمەوبەر ، بێ توانایی ئەم ناوچەیە لە دانی مافی فەرمانبەران بۆ ماوەی پێنج مانگ و هاتنەدی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکانی سنفی و کۆمەڵایەتی بەدژی کاربەدەستانی هەرێم بووەتە هۆی ئامادەیی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەم ناوچەیە بۆ ڕێککەوتنی مەرجدار لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بەغدا .
قوباد تاڵەبانی جێگری سەروکی حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی حەڤدەی فڤرییەی 2016 لە بەیاننامەیەک دا وتی : ئەگەر دەوڵەتی بەغدا مافی فەرمانبەرانی ئەم ناوچەیە بدات، هەرێمی کوردستان ئامادەیی ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق دەبێت .
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش لە کاردانەوە بەرامبەر ئامادەیی بەشەرت و مەرجی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێککەوتن، وتی : دەوڵەتی ئێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات بەڵام ئەم هەرێمە دەبێ هەناردە کردنی نەوتەکەی بوەستێنێ.
وتەبێژی حکومه تی هەرێمی کوردستان لە حاڵێکدا باسی ئامادەیی هه ریم بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی بەغدای کردووە لەبارەی نەوت کە ئەمە زۆرتر نیشانەی دەرفەت خوازییەکانی حکومەتی ئەم ناوچەیە.
حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق خوازیاری وەرگرتنی لە مانگ دا یەک میلیار دولار لەلایەن دەوڵەتی ئێراق لە بارودۆخی هەنووکەیە، ئەمە کارێکی دژوار دێتە ئەژمار چونکوو دەوڵەتی ئێراق ئەولەویەتی گرینگتر وەک بەرەنگار بوونەوەی داعش و قەرەبووکردنی کەمبوونی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی هەیە .
لە لایەکی دیکەوە پێشنیاری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە هەل و مەرجێک دا باسی کراوە کە داڕشتی دەوڵەتی ئێراق داڕشتێکی ناتەواوە و چالاکیی پەرلەمانی ئێراق وەستاوە و چەشنێک گرفتی سیاسی لەم وڵاتە بە دی هاتووە .