نه‌وت گرینگ‌ترین هۆکاری ناکۆکییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدایه
ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کێشه‌ی نه‌وتی به گرینگ‌ترین هۆکاری ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕاگه‌یاند.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه پرس"، وتی: له ئێستادا جۆرێک ڕکوود له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا به بۆنه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی ژماره‌یه‌ک له ڕێککه‌وتننامه‌کان هه‌یه که یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ریان جه‌خت ده‌کات.
ناوبراو گرینگ‌ترین هۆکاری ناکۆکی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به کێشه‌ی نه‌وتی زانی که به بۆنه‌ی دانهڕشتن و په‌سه‌ندکردنی یاسای نه‌وت و گاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌روا ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرد که حه‌یده‌ر عه‌بادی له کاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هیچ جۆره قه‌یرانێکی له عێراق دروست نه‌کردووه، به‌ڵام هاوکات نه‌یتوانیوه قه‌یرانه‌کانی ئێستا له نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر بکات و سه‌ره‌ڕای کۆبوونه‌وه و دیداری به‌رپرسانی هه‌ردوولا، هێشتاکه کێشه‌کانی نێوانیان درێژه‌ی هه‌یه.