سوپای تورکیا دوو بارەگای پەکەکە لە دهۆک بۆردومان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235417-سوپای_تورکیا_دوو_بارەگای_پەکەکە_لە_دهۆک_بۆردومان_دەکات
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا رایدەگەیەنێت، کە دوو بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)یان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2016 13:32 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا دوو بارەگای پەکەکە لە دهۆک بۆردومان دەکات

سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا رایدەگەیەنێت، کە دوو بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)یان لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کردووە.

ئه مرۆ سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی رۆژی سێشەممە 14ـی حوزەیران کراونەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە.

بەپێی بەیاننامەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا، بۆردومانەکان لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری کراونەتە سەر دوو بارەگای پەکەکە لە ناوچەکانی ئاڤاشین و باسیان لە پارێزگای دهۆک.

دوای کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شاری پرسوس لەلایەن پەکەکەوە، قۆناغی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی هات.