ئەندامێکی یەکێتی : ڕێککەوتنی ستراتژیک لە نێوان یەکێتی و پارتی کۆتایی پێهات
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی ئێراق وتی : ڕێککەوتنی ستراتژیک لە نێوان یەکێتی و پارتی لەبەر ئەوەی دوو لایەن خاڵەکانی جێبەجێ ناکەن، کۆتایی پێهات و هەڵوەشایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، ڕەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یه کیتی لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی ئەم پارتە لەسەر رێککەوتنی نێوان پارتەکەی و پارتی کەلەساڵی 2007 لەسەر چۆنیەتی ئیدارە کرانی و دابەشکرانی دەسەڵات لە هەرێم مۆر کرا، ئاماژەی دا و وتی : ئەم ڕێککەوتنە بە تەواوەتی کۆتایی پێهاتووە .
ناوبراو وتیشی : هەر ڕێککەوتنێک کە خاڵەکانی جێ بەجێ نەکرێت و جێبەجێ کردنی بە پێی ڕێککەوتنی نێوان دوو لایەن نەبێت بە کردەوە کۆتایی هاتووە و هەڵوەشێندراوەیە و ڕێککەوتنی ستراتژیکی یەکێتی و پارتیش لە کاتی گرێدرانی بەباشی و بەشێوەی تۆکمەوتەواو جێبەجێ نەکراوە و ماوەیەکە خاڵەکانی جێ بەجێ ناکرێن و بە کردەوە هەڵوەشاوەتەوە.
یەکێتی ئەم دواییە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەستی داوەتە وتووێژێکی گشت داگر و ئەم کارەش ناڕەزایەتی و کاردانەوەی توندی پارتی دیمۆکراتی بەدواوە بووە .