نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ سێرگی لاڤرۆڤ لە رووسیا دیدار دهکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومهتی هەرێمی کوردستانی عێراق و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە رووسیا کۆدەبنەوە.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس ٰبیستەمین کۆڕبەندی ئابووری بە بەشداریی ژمارەیەک لەسەرکردە و پسپۆڕانی ئابووریی جیهان بەڕێوەدەچێت و شاندێکی هەرێمی کوردستانیش بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بەشداری دەبن و سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستان لهمیانهی ئهو بهشداری کردنهدا لهگهڵ وهزیری دهرهوهی ڕووسیا دیدار دهکات.
لەو کۆڕبەندەدا گفتوگۆ لەسەر زۆرێک لەپرسە ئابوورییەکانی جیهان، پەیوەندیی و کاریگەریی ئابووری رووسیا و وڵاتانی جیهان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە ئابوورییەکان دەکرێت.
سامی ئەرگووشی، سکرتێری رۆژنامەڤانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە سانت پترسبۆرگی رووسیا رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 16-6-2016 بیستەمین کۆڕبەندی ئابووری لە شاری سانت پترسبۆرگی رووسیا دەستپێدەکات، شاندێکی باڵای حکوومهتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکوەزیران گەیشتووەتە رووسیا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە.
سکرتێری رۆژنامەڤانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، بڕیارە نێچیرڤان بازرانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا، وەزیرانی دەرەوە، نەوت و سەرۆکی کۆمپانیای گازپرۆم کۆببێتەوە.
ئەرگووشی گوتیشی "بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگێشتنی فەرمیی رووسیا بووە".