له سلێمانی پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235990-له_سلێمانی_پاڵاوگە_نایاساییەکان_دادەخرێن
بەھۆی جێبەجێ نەکردنی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق، قایمقامی سلێمانی بڕیاری دا پاڵاوگە نایاساییەکانی سنوورەکە دابخات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2016 15:58 Asia/Tehran
  • له سلێمانی پاڵاوگە نایاساییەکان دادەخرێن

بەھۆی جێبەجێ نەکردنی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئیراق، قایمقامی سلێمانی بڕیاری دا پاڵاوگە نایاساییەکانی سنوورەکە دابخات.

بەختیار عەبدولڕەحمان، قایمقامی ناوەندیی سلێمانی ڕاگەیاند، چەند مانگێک پێش ئێستا مۆڵەت درایە پاڵاوگە نایاساییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەت کار بکەن، ھەرچەند مۆڵەتەکەیشی بۆ زیاد کرا، بەڵام ئەوان گوێیان نەداو بەردەوان بوون لە کارکردن بەو شێوە نایاساییەی ئێستای خۆیان.

بەختیار عەبدولڕەحمان پێیوایە پاڵاوگەکان تەندروست نین و ژینگە پیس دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرھەمانەی دەیخەنە بازاڕەوە باش نییە، بۆیە بڕیاردرا دەست بە داخستنیان بکرێت و لە لایەن لیژنەی پەیوەندیدارەوە ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.

بە گوتەی قایمقامی ناوەندیی سلێمانی، تاوەکو ئێستا 10 پاڵاوگە لە کۆی 17 پاڵاوگە، داخراون و دۆسییەکانیشان دەدرێتە دادگا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.