کەرکووک: مووچەی 278 کەس لە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەبڕێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i236134-کەرکووک_مووچەی_278_کەس_لە_چاودێریی_کۆمەڵایەتی_دەبڕێت
ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، کە مووچەی 278 کەس لە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی بڕاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2016 13:32 Asia/Tehran
  • کەرکووک: مووچەی 278 کەس لە چاودێریی کۆمەڵایەتی دەبڕێت

ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، کە مووچەی 278 کەس لە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی بڕاوە.

ئه مرۆ یەکشەممە، رەملە حەمید، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند کە ئەوان لە ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتی ئەو مووچەخۆرانەدان و ”ھەوڵیش دەدەین مووچەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە".

رەملە حەمید ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و بڕیاریان داوە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تاوتوێی بڕینی مووچەی 278 کەس لە مووچەخۆرانی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی بکەن و ”پاشان ھەوڵیان بۆ بدەین مووچەکانیان وەربگرنەوە".