ههڵمهتی ئازاد کرانی مووسڵ، لە چەند ڕۆژی داهاتوو دا دەسپێدەکرێ
سکرتیری گشتیی وەزاڕەتی پێسمەرگەی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە دان بەمەکە ئازاد کرانی موسڵ لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەسپێدەکرێت، وتی کە هەتا ئێستاکە هیج کۆبوونەوەیەک لەنێوان هێزەکانی پێسمەرگە و هێزەکانی سەربازی دەوڵەتی فیدراڵی لەبارەی دەسپێکی ئەم هەڵمەتە بەڕێوە نەچووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ،" جەبار یاور" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری " مەوازین نێوز وێرای ئاماژەدان بەمەکە هەتا ئێستاکە هیج کاتیک بۆ بەڕێوە چوونی جڤێنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە سەربازیەکانی عێراق بۆ گیرە وکێشە ی دەسپێکرانی هەڵمەتی ئازاد کرانی موسڵ دیاری نەکراوە ، وتی: وەها جڤێنێک دوای ئازاد کرانی ناوچە کانی ئەلشەرقات و ئەلقەیارە و سەقامگیر کردنی هێزەکانی سەربازی لە باشووری موسڵ بەڕێوە دەچێت. ئەو پێداگری کرد کە هەڵمەتی ئازاد کرانی شاری موسڵ لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەسپێدەکرێت.