هاوکاری هه‌ولێر و مسکۆ له بوارى نه‌وت و وزه دا
له ئێستادا شاندێکى باڵاى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌ت سه‌ردانی ڕووسیایان کردووه و بریاره هه‌ماهه‌نگی زیاترى نێوان هه‌رێم و ڕووسیا له بوارى نه‌وت و وزه‌دا بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌کى فه‌رمى حکوومه‌تى هه‌رێم که کۆپیه‌کى ده‌ست ئاژانسى مێهر که‌وتووه حکوومه‌تى هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ل به‌رپرسانى کۆمپانیاى گاز پرۆمى رووسی کرده‌وه بریاریان داوه بۆ داهاتوو هه‌ماهه‌نگی زیاترى نێوان دوو لایه‌ن هه‌بێت .
به‌ڵام له لایه‌کى تره‌وه ره‌خنه‌ى زۆر له سه‌ردانه‌کانى شاندى حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه ده‌گیردرێت به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندی بازرگانى و وزه‌و نه‌وت که بێ ئاگادار لایه‌نه باڵاکانى هه‌رێمن وه‌کوو په‌رله‌مان و ده‌زگاکانی دیکه.
له‌و باره‌یه‌وه د. غالب سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و سامانه سروشتیه‌کان ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى سلێمانى تایبه‌ت بۆ ئاژانسی مێهر نیوز ئاشکراى کرد زۆرینه‌ى ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم ده‌یکات نایاساین چونکه زۆرینه‌یان بێ ئاگاداری په‌رله‌مان و لایه‌نى یاسایی هه‌رێمن.
سه‌رۆکی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و سامانه سروشتیه‌کان ئه‌نجومه‌نى پاریزگاى سلێمانى راشیگه‌یاند که یه‌ک حزبی دیاریکراو و له‌ناو ئه‌و حزبه‌شدا یه‌ک بنه‌ماڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر که‌رتى نه‌وت و وزه‌ى هه‌رێمدا گرتووه. له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا به‌کاری ده‌هێنن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى که‌رتى وزه و سامانه سروشتیه‌کان له‌باره‌ى کاره‌کانى کۆمپانیا رووسیهکانى بوارى نه‌وت و وزه ئاشکراى کرد کۆمپانیاى گاز پرۆم یه‌کێکه له‌هه‌ر کۆمپانیا گه‌وره باشه‌کانی جیهان له هه‌رێمى کوردستان له ۳ بلۆکى وزه کار ده‌کات ئه‌وانیش هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و بلۆکى شاکه‌ل که هه‌رسێکیان ده‌که‌ونه سنورى پارێزگاى سلێمانیه‌وه و بوارى نه‌وت و گازی سروشتین.
به‌ڵام ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى له‌شاندی حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕووسیا گرت که هیچ به‌رپرسێکى سنووری سلێمانى تیادا نییه له کاتێکدا سه‌رجه‌مى ئه‌و که‌رتانه‌ى کۆمپانیا رووسیه‌کان کاری تیادا ده‌که‌ن له سنوورى سلێمانى ئاشکراشى کرد ئه‌وان وه‌کوو لایه‌نى یاسایی و ئه‌نجومه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری ڕێککه‌وتنه‌کان نین و زانیاری به‌وان ناوترێت.
یه‌که‌مین گریبه‌ستى نه‌وتى له‌هه‌رێم ده‌گه‌ریته‌وه بۆ سالى ۲۰۰۲ که ته‌قته‌ق له‌و کاته‌ش به‌دواوه تا ئیستا به‌گشتى ۶۰۰ ملیۆون به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه و به‌گویره‌ى زانیاره‌کان زیاتر له ۴۵ ملیار دۆلار داهاتنى نه‌وتى بوونى هه‌بووه .
حکوومه‌تى هه‌رێم له‌۲ ساڵى رابردوودا گرێبه‌ستى ۵۰ ساڵى له‌گه‌ڵ تورکیادا له‌بوارى نه‌وتدا کردووه ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى زۆری لێکه‌وته‌وه که بێ ئاگادار په‌رله‌مان بوه ئه‌و به‌رپرسه به‌هه‌مان شێوه ئاشکراى ده‌کات گرێبه‌ستێکى زۆر خراپی نه‌وتى له‌گه‌ل تورکیادا کراوه بۆ ۵۰ ساڵه بێ ئه‌وه‌ى جگه له‌ئه‌ندامانی حزبێک که‌سی تر ئاگاداری بێت.