بە بڕیاری بارزانی گۆڕانکاری لە پۆستە حکوومییەکانی پارێزگای هەولێر دەکرێت
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق گۆڕانکاری لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای هەولێر دەکات و لە هەندێک شوێندا گۆڕانکاری و لە هەندێکیشدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
که‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆکی فڕاکسیۆنی پارتی له ئهنجووهنی پارێزگای هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: "دەمانەوێت خوێنی نوێ بهێنینە ناو ئیدارەی پارێزگای هەولێرەوە، بۆیە ئێمه وه‌ک پارتی و لیستی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بیرمان له‌وه کردووەته‌وه کە هه‌ندێک گۆڕانکاری له حکوومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر بکەین، چونکە هەندێک پۆست هەیە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن کەسانێکەوە بەڕێوە دەبرێن کە ئێستا کاتی ئەوەیە خەڵکانێکی نوێ لە شوێنیان دیاری بکرێت".
ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەو پۆستانەی گۆڕانکارییەکان دەیانگرێتەوە، جیاوازن، بەڵام “بەشێک لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شارەدێیەکان دەکەونە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانەوە و خه‌ڵکی نوێ جێیان دەگرنه‌وه و هه‌ندێک پۆستیش ئالۆگوڕیان پێ ده‌کرێت”. ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانکارییەکان وەک دۆسیەیەک لەلای مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و بەبڕیاری ئەویش، دەبێت گۆڕانکاری بکرێت، بەتایبەتی لە پۆستە خزمەتگوزارییەکان. گوتیشی: “بەم نزیکانە بەشێکی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و به‌شێکیشی به پڕۆسه چاکسازییه‌که‌ی بارزانی بۆ گۆڕانکاری گرێ دراوە".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی دووپات کردەوە: “سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری گۆڕانکارییه‌که‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێرە”.