دەوڵەتی یاسا: هەرێمی کوردستان بووەتە دوو ئیدارە
ئه‌ندامێکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا کە نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له پارته کوردستانییه‌کانی دیکه، نزیکایه‌تی لەگەڵ ده‌وڵه‌تی عێراق هەیە و زیاتر له هه‌موویان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بە پەرۆشە.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئەندامی تورکمانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی (ئافاق)ی عێراقی ڕاگەیاندووە، بە نیازی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر له پارته کوردستانییه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق گفتوگۆ ده‌کات و نزیکایه‌تی لەگەڵ به‌غدا و ئێمە هه‌یه”.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا ئەوەی نەشاردووەتەوە کە بە بڕوای ئەوان، هەرێمی کوردستان بۆ 2 ئیدارە دابەش بووە. گوتیشی: “هەرێمی کوردستان بووەتە دوو ئیدارە، ئێستا هەوڵی سەرەتایی هەیە بۆ ئەوەی میکانیزمێکی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئیدارانە بدۆزرێتەوە”.