پیرۆزبایی بارزانی له عه‌بادی
مه‌سعود بارزانی به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراقه‌وه کرد و به‌بۆنه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری فه‌لوجه‌وه پیرۆزبایی لێکرد و جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عیراقی کرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کرده‌وه که "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیی نێوانیاندا، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی ئازادکردنی شاری فه‌لووجه‌ی له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکوه‌زیرانی عیراق کرد".
ماڵپه‌ڕی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا مه‌سعود بارزانی به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له گه‌لانی عیراق کرد و خۆشحاڵیی خۆیشی به شکستی تیرۆریستانی داعش له شاری فه‌لــووجه نیشان دا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که "هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عیراقی کرده‌وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش".