کۆبوونەوەی بەرهه‌م ساڵح و شاندی ئێران لە سلێمانی
جیگری دووەمی سکرتێری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی ئێراق لە شاری سلێمانی و لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای ئێرانی کە دوێنێ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی پێنج شەممە به‌رهه‌م ساڵح جێگری جەلال تاڵەبانی و شاندێکی باڵای ئێران تاوتوێی دوا پێشهاته ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که و شه‌ڕی داعش به‌گشتی و سنووره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد.
لەمبارەوە خەندان نووسی: به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه، د. به‌رهه‌م ساڵح له‌سلێمانی پێشوازی له‌شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
له‌و دیداره‌که‌دا باس له‌دوا پێشهاته ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که و شه‌ڕی داعش به‌گشتی و سنووره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی پێشمه‌رگه کراوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگەی بەرهەم ساڵح دا لەسەر ئەم دیدارە هاتووه:به‌رهه‌م ساڵح، نیگه‌رانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت بە رووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.
هه‌ردوولاش دووپاتیان کرده‌وه که پێویسته په‌یوه‌ندییه دێرین و مێژووییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و کۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزرێن، رێگریش بکرێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئـه‌و جۆره رووداوانه، بواری به‌رپابوونی گرژی و نائارامی له‌ناوچه‌که نه‌درێت.
هه‌روه‌ها تاوتوێکردنی دوا پێشهاته‌کانی شه‌ڕی دژی داعش، هاوکاری کۆماری ئیسلامی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی عێراق، به‌شێکی تر بووه له‌گفتوگۆکانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه.