خولی نوێی ئاڵۆزییەکان لە کوردستانی ئێراق
دوابەدوای پەلامار کردنەسەر نووسینگەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی رووداو ، خولی نوێی ناکۆکییەکان و کێشە لەم ناوچەیە رووی داوە بەچەشنێک کە پارتی دیمۆکرات و کۆمەڵی ئیسلامی بەرەوڕووی یەکتر بوونەتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێترین کێشەی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دوای ئەوە رووی دا کە هێزی ئاسایشی هەولێر ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک یەکێک لە ئەندامانی کومەڵی ئیسلامی بەڕێبەرایەتی شیخ عەلی باپیری گرت و ناوبراوی وەک تۆمەتباری سەرەکیی پەلامارکردنەسەر کەناڵی ڕووداو ناساند.
لەبەرامبەر دا ، کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند تۆمەتەکان و دەستگیرکردنەکانی ئەم دواییە پەیوەندیان نیە بە پەلاماری سەر کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو و وتی : ئەم تۆمەت لێدانانە بەشێک لە گوشاری سیاسی بۆسەر کۆمەڵی ئیسلامی، بە ئامانجی گۆڕینی ڕوانگەی ئەم پارتە لەسەر درێژەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراقە .
لەلایەکی دیکەوە سەعدی موستەفا بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەی کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێریش لە لایەن هێزی ئاسایشی تۆمەتبار کراوە کە لە پەلامار بۆسەر کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو کە بووەتە هۆی بریندار بوونی ژومارێک لە فەرمانبەرانی ئەم کەناڵە، دەستی هەبووە .
سەرەتای ئەم حەوتەیە کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕووداو لە هەولێر کەوتە بەر پەلاماری نارنجوکی دەستکرد و بەهۆیەوە هێزی ئاسایشی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناو سەعدی موستەفا وەک هۆکاری ئەو پەلامارە گرت.