دۆزرانه‌وه‌ی تونێله‌کانی داعش له ده‌ورووبه‌ری که‌رکووک
هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ، ژمارێک تونێلی گرووپی داعشیان له ناوچه‌یه‌کی کهرکو دۆزییه‌وه.
هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی پێکهاتوو له خه‌ڵکی که‌رکووک، پاش ئازادکرانی ناوچه‌ی به‌شیری به‌غدا ژمارێکی زۆر له‌و تونێلانه‌ی داعش له ڕابردوودا ههڵیکهندبوون و له‌وان بۆ خۆپاراستن له هێرشه ئاسمانییه‌کان و گواستنه‌وه‌ی هێزو چه‌کئامێر که‌ڵکی وه‌رگرتبوو، دۆزییه‌وه.
شاری به‌شیر هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری ڕۆژاوای که‌رکوک له‌چنگ تیرۆریستان ئازاد کرا. ئه‌و شاره، له‌سه‌رده‌می داگیرکه‌ریی داعشدا، ببوو به شاری"هێلانه‌و کونه‌کان".
له زۆربه‌ی ماڵه‌کانی ئه‌و شاره، ده‌روازه‌ی تونێل گه‌لێک به‌رچاو ده‌که‌وێ که درێژاییان زۆره.
هه‌ندێ له تونێله‌کانیش دهلکێندرێنه ماڵه‌کانی دیکه‌ی شار.
عیسام به‌شیری له سه‌رکرده‌کانی هێزی حه‌شدی شه‌عبی وتی: "تیرۆریستانی داعش پاش ئێعدامی ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچوان، ماڵه‌کانی خه‌ڵکیان به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌ین بردووه.
سه‌تی80ی ماڵه‌کان بۆ نیشته‌جێبوون ناشێن.
جگه له‌وه‌ش، تونێلی زۆر له‌و شاره‌دا لێدراوه‌و شایه‌تی وێرانبوونێکی زۆرین له‌و شاره‌دا."
تیرۆریستانی داعش ته‌نانه‌ت له ئاوه‌ڕۆکانی شاریش وه‌ک ڕێگای هاتووچۆ و سه‌نگه‌ر که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پێویست بووه ئاو‌و ئاوه‌ڕۆکانی شار وشک بکرێن که تیرۆریستانی داعش ئه‌و کاره‌شیان ئه‌نجام داوه.