یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەکانیان درێژە پێ دەدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i238720-یەکێتی_و_گۆڕان_کۆبوونەوەکانیان_درێژە_پێ_دەدەن
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئیراق ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆران کۆبوونەوەکانیان درێژە پێ دەدەن و ئامانج لە کۆبوونەوەکان چڕکردنەوەی بڕگەو خاڵەکانی ناو رێککەوتنەکەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2016 12:58 Asia/Tehran
  • یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوەکانیان درێژە پێ دەدەن

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئیراق ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆران کۆبوونەوەکانیان درێژە پێ دەدەن و ئامانج لە کۆبوونەوەکان چڕکردنەوەی بڕگەو خاڵەکانی ناو رێککەوتنەکەیە.

یە.

یەکێتی و گۆڕان ڕێککەوتنە سیاسییەکەیان دەبەنە ناو کادیر و جەماوەرەکەیان و بڕیارە هەفتانە کۆبوونەوەی بازنە و مەڵبەندەکانی یەکێتی بکرێت، ئەوەش بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا.

ئەم هەنگاوە بەفەرمانی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لەسەر ئاستی کادیرەکانی هەردوولا.

لەم بارەیەوە فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئیراق ڕاگەیاند: “کۆبوونەوەی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی درێژەی دەبێت و ئامانج لە کۆبوونەوەکان درێژکردنەوە و شۆرکردنەوەی رێککەوتنەکەیە لە نێوان ئێمەو گۆڕان بۆ ئاستی خوارەوە گوتی: "قۆناغی باش بڕاوە لێژنەی هەماهەنگی دروستکراوە دەستیان بەکارەکان کردووە و چاوەڕوانی دەرئەنجامی باشین".