هەرێمی کوردستان خوازیاری بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i238807-هەرێمی_کوردستان_خوازیاری_بەردەوامیی_پەیوەندی_دۆستانە_لەگەڵ_ئێرانە
نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە وتەکانی سەردار سەلامی وتی: زمانی بەیاننامەکە دۆستانەیە و هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتە سەر بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2016 08:08 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان خوازیاری بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ ئێرانە

نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئێران سەبارەت بە بەیاننامەی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە وتەکانی سەردار سەلامی وتی: زمانی بەیاننامەکە دۆستانەیە و هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتە سەر بەردەوامیی پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ ئێران.

نازم دەباغ نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە دیمانەیەک لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ئاماژەی دایە پاژەکانی ئەم بەیاننامەیە کە وەک کاردانەوەیەک بووە بە قسەکانی دوێنێ سەردار سەلامی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، نازم دەباغ لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە زمانی بەیاننامە بلاوکراوەکەی هەرێمی کوردستان، وتی: ئەم بەیاننامەیە زمانێکی دۆستانەی هەیە و توند نییە.

دەباغ هەروەها وتی : هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا داوای کردووە کە بەردەوامیی بدرێت بە پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوبراو وتیشی: لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوە کە کێشەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەبێ لە ڕێگای دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

نازم دەباغ هەروەها وتی: هەرێمی کوردستان لەم بەیاننامەیەدا وێڕای بە ئیجابی وەسف کردنی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وەفدەکانی ئێران، داوای کرد پەیوەندییەکان بەردەوام بێت وەک رابردوو.

ناوبراو ئەوەشی وت کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانە کە زنجیرە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام بێت هاوشێوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنج شەمە.

نازم دەباغ ئەوەی ڕاگەیاند کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لەوە تۆکمەیە کە بە وتەدان یان بە بەیاننامەیەک تێک بچێت.

شیاوی ئاماژەیە کە سەردار سەلامی هۆشداریی دابووە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە ڕێگری لە جووڵەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە سنوورەکانی ئێران وباکووری عێراق جێبەجێ بکەن.