پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکدەشکێنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i239074-پێشمەرگە_هێرشێکی_داعش_تێکدەشکێنێت
فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێشمەرگە هێرشێکی چەکدارانی ریکخراوی توندڕەوی داعشی تێکشکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2016 12:48 Asia/Tehran
  •  پێشمەرگە هێرشێکی داعش تێکدەشکێنێت

فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە پێشمەرگە هێرشێکی چەکدارانی ریکخراوی توندڕەوی داعشی تێکشکاند.

بەپێی راگەیەندراوێک ، کەمال کەرکووکی ، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، کە داعش لە سەعات 1:30 رۆژی دوو شەممە 4ـی تەمموزی 2016 هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی گوندی سەخەرە لە سنووری میحوەری رۆژئاوای کەرکووک .

هەروەک کەمال کەرکووکی رایگەیاندووە ، هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی هێرشەکەی داعشیان داوەتەوە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژران و بریندار بوون، کە تەرمی یەکێکیان بە ناوی ئەبو ماریا (سەیف) کەوتووەتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە .

لەو هێرشەی داعشدا، کە زیانێـکی زۆری گێانییان بەرکەوت، پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بووە، کە پێویستی بە چوونە نەخۆشخانە نەبووە و ئێستاش لە سەنگەرەکان دایە و بەرگریی لە کوردستان دەکات.