تۆمەتی نوێنەری دەوڵەتی یاسا دژی بارزانی
تهمووز 04, 2016 13:34 Asia/Tehran
نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق وتی : مەسعوود بارزانی سنوورەکانی هەرێمیان بۆ هێزی تورکیا ئاوەڵاهێشتوەتەوە.
فیردەوس عەوادی نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق لەوتووێژێک دا وتی : مەسعوود بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سنوورەکانی هەرێمیان بۆ هێزی تورکیا کردوەتەوە بۆ ئەوەی بێنە نێو خاکی ئێراق و مۆڵەتی بە تورکیا داوە لە کاروباری ئێراق دەستوەردان بکات .
فیردەوس عەوادی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی تۆمەتبار کردووە بە هەبوونی ئامانجی دابەشکەرانە.
ناوبراو وتی: مەسعوود بارزانی سەروکی هەرێم لەڕێگەی داکۆکی کردن لە وڵاتانی دوژمنی ئێراق لەوان ئەمریکا، ئامانجی دابەشکەرانە لەوڵات پێ و شوێن دەگرن.