63بەندکراوی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ڕادەستی ئێران کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i239176-63بەندکراوی_ئێرانی_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق_ڕادەستی_ئێران_کران
بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندیی سلێمانی بە ئاماژەدان بەڕادەست کردنی 63 بەندیی ئێرانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ئێران، وتی : بەم زوانە 34 بەندکراوی دیکە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەستی کاربەدەستانی وڵات دەکرێن هەتا درێژەی سزادانەکەیان لە وڵات تێپەڕ بکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 05, 2016 07:19 Asia/Tehran
  • 63بەندکراوی  ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ڕادەستی ئێران کران

بەڕێوەبەری بەندیخانەی ناوەندیی سلێمانی بە ئاماژەدان بەڕادەست کردنی 63 بەندیی ئێرانی بەندکراو لە بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ئێران، وتی : بەم زوانە 34 بەندکراوی دیکە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەستی کاربەدەستانی وڵات دەکرێن هەتا درێژەی سزادانەکەیان لە وڵات تێپەڕ بکەن .

شێرکۆ عارف شەوی سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە سلێمانی بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی : بە پێی ڕێککەوتنەکان بۆ گوڕینەوەی بەندییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق دوولایەن بەندییەکانیان بۆ تێپەڕکردنی ماوەی سزادرانیان لە نێو وڵاتانی خۆیان، دەگۆڕدرێنەوە .

بەڕێوەبەری گشتی بەندیخانەی ناوەندیی سلێمانی پێداگری کرد : پێنج بەندییەکیش کە لە ئێران بەندکرا بوون گوێزرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سلێمانی و ئێستا ماوەی سزادرانیان لە نێو هەرێم تێپەڕ دەکەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی : سی و چوار بەندیی ئێرانی دیکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی سلێمانی ماون کە دەگوازرێنەوە و بەم زوانە کارەکانی یاسایی ئەوان بەڕێوە دەچێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتننامەیەکیان بۆ گواستنەوەی بەندییەکانی یەکتر کە لە وڵاتی بەرامبەر دا لە زیندان دان، مۆر کرد بوو .