په ره سه ندنی ی قەیرانی رامیاری لە هەرێمی کوردستان ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i239695-په_ره_سه_ندنی_ی_قەیرانی_رامیاری_لە_هەرێمی_کوردستان_ئێراق
پەلامار بۆسەر نووسینگەکانی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) لە سلیمانی بووەتە هۆی زۆرتربوونی قەیرانی رامیاری و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئێراق
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2016 05:43 Asia/Tehran
  • په ره سه ندنی ی  قەیرانی رامیاری لە هەرێمی کوردستان ئێراق

پەلامار بۆسەر نووسینگەکانی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) لە سلیمانی بووەتە هۆی زۆرتربوونی قەیرانی رامیاری و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئێراق

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی ئێراقی ئەلتەجاە ، بەدوای زۆرتر بوونەوەی قەیرانی سیاسی و ئابووری لەهەرێمی کوردستانی ئێراق ، "قۆباد تالبانی"، جێگری سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پینجشەممە لە بارەی مەترسیدار بوونی ڕەوشی سیاسی ئەم ناوچەیە وریایی دا .

تالبانی، ڕەوشی سیاسی و قەیرانی ئابووری هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە جێ نیگرانی زانی و سیاسەتوانانی بەرپرسی چارەسەری گرفتەکانی شارومەندانی کوردی ئێراقی زانیوە .

"بەرهەم سالح" ، جێگری سکرتێری گشتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراقی (یەکیتی ) یش لەهەموو لایەنەکانی سیاسی داوایکرد بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان لە هەریمی کوردستانی ئێراق ، کردەوەیەکی مسۆگەرئەنجام بدەن .

"ئەدهەم بارزانی " ، لە ڕێبەرانی پارتی دیمۆکرات کوردستانی ئێراق یش کاربەدەستانی ئاسایشتی بەرپرسی دانەزراندنی ئاسایشتی نووسینگەکانی ئەم پارتە لە سلیمانی زانی و رایگەیاند نووسینگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سلێمانی سێهەمین جار کەوتە بەر پەلامار بەڵام بەرپرسە ئاسایستییەکان هێچ کردەوەیەکیان بۆ دامەزراندنی ئاسایشتی ئەو ئەنجام نەداوە .

حەوتەی رابردوو کەنالی تەلەفەزیۆنی کورد زمانی ڕووداو هی کوردستانی ئێراق لەهەوڵێر بە نارنجۆکی دەستی پەلاماری کرایە سەر . پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق ، ژمارێک لە ئەندامانی پارتی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان وەک بەرپرسی ئەم پەلامارانە دەزانی .