قەرزی چل هەزار دوڵاری هەر بنەماڵەیەک لە هەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i240745-قەرزی_چل_هەزار_دوڵاری_هەر_بنەماڵەیەک_لە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق
سیاسەتەکانی نەوتیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەربنەماڵەیەکی ئەم ناوچەیەی چل هەزار دوڵار قەرزدار کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2016 13:22 Asia/Tehran
  • قەرزی چل هەزار دوڵاری هەر بنەماڵەیەک لە  هەرێمی کوردستانی عێراق

سیاسەتەکانی نەوتیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەربنەماڵەیەکی ئەم ناوچەیەی چل هەزار دوڵار قەرزدار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ، " عەلی محەممەد ساڵح "نوێنەری بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەته‌کانی نەوتی و ئابووری دەوڵەتی هەرێم ڕایگەیاند کە بەشی هەر بنەماڵەیەک لە هەرێمی کوردستان لە قەرزەکانی هەرێم ، لە ئاکام و ئەنجامی سیاسەتە نەوتیەکانی دەوڵەت و سپی کردنه‌وه‌ی پاره‌، چل هەزار دوڵارە و ئەم بڕە لە مانگەکانی داهاتوودا دەگاتە شەست هەزار دوڵار.

" عەلی محەممەد ساڵح "نوێنەری بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی هەرێم بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی نەوتی و ئابووری حکومه‌تی هەرێم ڕایگەیاند پارتی دێموکرات کە زۆرترین دەسەڵاتی لە حکومەت و بواری نەوتی و ئابووری هەرێمدا هه‌یه‌ ، بەمەبەستی زاڵبوون بەسەر گشت ناوچەو پارتەکانی هەرێم لە گەشەی ئابووری ناوچەگەلێک کە له‌ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئەم حزبە دانین ، لەوان سلێمانی و هێندێک ناوچەی بەر کێشە خۆ دەبوێرێت.

ئەم نوێنەرەی بزوتنەوەی گوڕان هەروەها وتی: لە ئەنجامی سیاسەتە هەڵەکانی حکومه‌تی هەرێم و سپی کردنه‌وه‌ی پاره‌ داهاتەکانی نەوتی ئێستاکە ، بەرەبەشی هەر بنەماڵەیەک لە قەرزەکانی هەرێم چل هەزار دوڵارە کە به‌درێژەی ئەم سیاسەتانە ، ئەم قەرزە لە مانگە کانی داهاتوودا دەگاتە شەست هەزار دوڵار.

ئەو وتیشی بانکی ناوەندی عێراق و بانکی سەرەکی لە هەرێم بەناوی بانکی کوردستان و وەزاڕەتی سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێم کە لەبەردەستی پارتی دێموکرات دان ، لەژێر ناوی هاوردە کردنی کاڵا دەستیان کردووە بە سپی کردنه‌وه‌ی پاره‌ و بردنە دەری داهاتە نەوتیەکان لە هەرێم و بەپێی ئامارە ڕاگەێندراوەکان لە لایەن وەزاڕەتی سامانه‌سرۆشتیه‌کان لە ساڵی دووهەزارو چواردە تەنانەت یەک دولار لە داهاتەکانی نەوتی هەرێم نەڕژاوەتە ناو خه‌زێنە و لە چارە نووسیی ملوینان دوڵار داهاتی نەوت هیچ زانیارێک لە بەردەس دانیە.

" عەلی محەممەد ساڵح " وتی: پارتی کە گەشەی چالاکیەکانی نەوتی لە پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە کورستانیەکانی بەر کێشە لە نێوان هەولێر و بەغدا پێشگیری دەکات و لەحاڵێکدا کە لەم ناوچانە لانی کەم بیست و حەوت مەیدانی نەوتی هەیە ، بەڵام تەنیا لە سێ مەیدان دا نە وت هەڵێنجان دەکرێت.