کەنەدا چەک و جبه خانه ده داته هێزی پێشمەرگەی کوردستانی عیراق
تهمووز 14, 2016 09:59 Asia/Tehran
وەزیری بەرگریی کەنەدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی چەکی سووک دەدا ته هێزی پیشمه رگه ی کوردستانی ئێراق .
هەواڵدەریی ڕەسمیی کوێت نووسی: هارجیت ساجان، وەزیری بەرگریی کەنەدا کە دوای دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سەردانی کوێتی کردووە، بە پەیامنێرانی وت: کەنەدا بەنیازە چەکی سووک بخاتە بەردەستی هێزی کورد کە بەرەنگاری داعش دەبنەوە .
ناوبراو ئاماژەی نەکردە وردەکاری زیاتر لەمبارەوە .
وەزیری بەرگریی کەنەدا لە وتەکانی خۆی ئاماژەی کردە نیگەرانیی تورکیا لەوەی چەکە هەناردەکراوەکان بکەوێتە دەستی پەکەکە بەڵام وتی : درەنگ کردن لە ناردنی چەک لەبەر نیگەرانی تورکیا نەبووە هەر چەند دەوڵەتی ئۆتاوا لەمبارەوە لەگەڵ تورکیا وتووێژ دەکات و لەم پرسە تێ دەگات.