رێککەوتنی نیوان ئەمریکاو کوردەکانی عێراق لەبەرچاونەگرتنی بەغدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i240958-رێککەوتنی_نیوان_ئەمریکاو_کوردەکانی_عێراق_لەبەرچاونەگرتنی_بەغدایە
رەخنە گران رێککەوتنی نیوان ئەمریکاو کوردەکانی عێراق بە لەبەرچاو نەگرتنی بەغدا دەزانن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2016 15:28 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی نیوان ئەمریکاو کوردەکانی عێراق لەبەرچاونەگرتنی بەغدایە

رەخنە گران رێککەوتنی نیوان ئەمریکاو کوردەکانی عێراق بە لەبەرچاو نەگرتنی بەغدا دەزانن

کەناڵی تەلەفیزیۆنیی الجزیرە ی ئیگلیسیی لە راپۆرتێکدا رایگەیاند پێشمەرگەکانی کورد لە باشترین خەباتکاران لە شەڕ بەدژی داعش لە عێراقن. بەڵام کێشەی ئەوان ئەمەیە کە تا ئێستا چەکی شیاویان بۆ ئەو شەڕە نەبووە و مووچەکانیان بە کاتی خۆی نەدراوە.

حەیدەر هوشیت یەکێک لە پێشمەرگەکان کوتی من دۆستانێکی زۆرم هەیە کە کرێی ماڵەکانیان سێ مانگ وەپاش کەوتووە . ئەوان زۆر قەرزدارن بە دوکان و بازارەکان.

سێشەممەی رابردوو ، بەرپرسێکی پایە بەرزی پەنتاگۆن رێککەوتنێکی لەگەڵ سەرۆکانی کورد واژۆ کرد کە لەسەر ئەو بنەمایە ئەمریکا زیاتر لە 400 میلیۆن دۆلار یارمەتیی دەدا بە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئامادە کردنی چەک و چۆل ، خۆراک ، دانی مووچەی سەربقازان ، کەل و پەلی پزشکیی و پێداویستییەکانی دیکەیان.

هەڵبەت بەرپرسانی ئەمریکایی ئەو قسەیەی هەندێ لە سەرۆکانی کورد تەئید ناکەن کە لەو پارەیە دەتوانن بۆ کڕینی چەک و چۆلی سەربازیی قورسیش دەکاربێنن. هەڵبەت ئەوان بە ئاشکرا کوتویانە دەوڵەتی حەیدەر عیبادی ، لایەنگریی دەکا لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەهێز کردنی پێشمەرگەکان.

مارک تونێر ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کوتی ئێمە هەوڵێکی زۆر دەدەین پشتیوانیی لەو هەوڵانە بکەین ، هەڵبەت ئێمە ئەو هەولانە لە رگای فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دەدەین.

یارمەتیی ماڵیی ئەمریکا بە کوردەکان بەشێک لە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ یارمەتیی دان بە عێراق بۆ دەرکردنی داعش لە موسڵە ، ئەمریکا سەرەڕای باردنی پێنسەد و شەست هێزی دیکە بۆ راوێژکاریی بۆ هێزە عێراقییەکان ، بەڵێنیی داوە پشتیوانیی ئاسمانیی لە دەوڵەتی بەغدا زیاتر بکات.

ئەشتۆن کارتێر ، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەو بارەیەوە کوتی کۆپتەرە ئاپاچییەکان ، تواناییەکە کە ئێمە هێشتا بۆ پشتیوانیی ئاسمانیی لە هێزە عێراقییەکان دەکارمان نەهێناوە. سەرۆک وەزیر عیبادی نیسانی داوە دەزانێ ، لە حاڵێکدا کە بەرەو موسڵ پێشڕەویی دەکەین ، کە ئامانجی داهاتوو لە شەڕ بەدژی داعشە ، هێزە عێراقییەکان قازانجێکی گەورە لە کۆپتەرە جەنگییەکانی ئاپاچی ئەمریکا دەبەن.

سەرەڕای ئەمە ، ئەفسەری پێشووی ئەرتەشی عێراق کوتی بە رای من رەنگە رێککەوتنی نهێنی نێوان وەزیرانی بەرگریی ئەمرکا و عێراق ئەنجام دراوە تا وەها رێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و کوردەکان بۆی هەبێ.

بەرپرسانی ئەمریکایی ئەو قسەیە رەت دەکەنەوە و دەڵێن چڕ بوونەوەی ئەوان لەسەر یارمەتیی دان بە عێراق بۆ دەرچوون لە کێشەی تاقمی تیرۆریستیی داعشە و ئەوەی کە بتوانن هەموو زەمینەکانی خۆیان لە چەنگی ئەو تاقمە تەکفیریی - زایۆنییە ئازاد بکەن و عێراق و شارە داگیرکراوەکانی سەر لە نوێ بنیات بنێنەوە.