یەخسیر بوونی زۆرتر لە 1200منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i241279-یەخسیر_بوونی_زۆرتر_لە_1200منداڵی_ئێزدی_لە_دەستی_داعش
بەرپرسی کارباری دیلەکان لە هەرێمی کوردستان باسی هەبوونی زورتر لە 1200 منداڵی یەخسیری ئێزدی لەلایەن داعشی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2016 14:29 Asia/Tehran
  • یەخسیر بوونی زۆرتر لە 1200منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش

بەرپرسی کارباری دیلەکان لە هەرێمی کوردستان باسی هەبوونی زورتر لە 1200 منداڵی یەخسیری ئێزدی لەلایەن داعشی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی لەندەن، حسێن قائدی لە وتووێژێکی ڕوژنامەوانی دا وتی : تاقمی تیرۆریستیی داعش ئێستا زۆرتر لە 1200 منداڵی ئێزدی بەدیل گرتووە و لە ئوردوگاکانی خۆی لە مووسڵی ئێراق و ڕەقەی سوریا فێری هەوڵی سەربازییان دەکات.

قائدی وتیشی: ئێستا گیانی ئەم منداڵانە کە تەمەنیان لە نێوان دوازدە تا شازدە ساڵە لە مەترسی دایە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە داعش کاتی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ لەوان وەک قەڵغانی مرۆیی لە هێڵی بەرایی بەرەکانی کەڵک وەرگرێ.