ئوتریش : هەموو لایەنەکان لە ئێراق بەرەنگاری داعش ببنەوە
وەزیری دەرەوەی ئۆتریش لە هەموو لایەنەکان لە ئێراق داوای کرد بەرەنگاری تاقمی ترۆریستی داعش ببنەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاپا ، سباستیەن کورتێز وەزیری دەرەوەی ئۆتریش کە بۆ سەردانێکی دوو رۆژە چووەتە کوردستانی ئێراق رۆژی شەممە بە وەحشی زانینی تاقمی داعش ، ووتی : ئۆتریش ئەرکمەندە لەگەڵ خەڵکی ئێراق بەتایبەت لەگەڵ کوردەکان لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم هاوکاری بکات و هاودەنگی خۆی لەگەڵ ئەوان دا رادەگەینیت .
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئۆتریش سێ شەممەی رابردوو بە دانی بری یەک ملوێن و ٥٠٠ هەزار یورو وەکوو یارمەتی بە ئاوارە ئێراقییەکان رەزامەندی دەربڕی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ دانی ئەم یارمەتییە چووەتە کوردستانی ئێراق . سباستیەن کورتز هەروەها رۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەریکی کوردستانی ئێراق دیدار و وتوویژی کرد . لەم دیدارە وەزیری دەرەوەی ئۆتریش وێڕای وتووێژ لەبارەی چلۆنایەتی هاوکاری لەگەڵ کوردستانی ئێراق لەبەرەنگار بوونەوەی داعش ، بەلینی داوە یارمەتی ٢ ملوین یورویی بدات بەو ناوچەیە لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ وحالی خۆیان دا .