نێچیرڤان بارزانی: سه ردانی مالیکی بۆ سلێمانی حزبیه
تهمووز 19, 2016 13:09 Asia/Tehran
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق ، ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌که‌ی نووری مالیکی بۆ شاری سلێمانی، سه‌ردانێکی حزبی بووه و پێوه‌ندی به حکوومه‌ته‌وه نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، ١٩ی تەموز، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، نووری مالیکی، سه‌رۆکی پێشووی حکوومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، سه‌ردانی سلێمانی کردووه و گوتیشی: نازانم سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌کات یان نا.
بارزانی دووپاتیشی کردەوە، سه‌ردانه‌که‌ی نووری مالیکی بۆ سلێمانی، سه‌ردانێکی حیزبییه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حیزبی ئه‌و شاره کۆبووه‌ته‌وه نه‌وه‌ک به‌رپرسانی حکوومی.
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 18 تهمووز، نووری مالیکی گه‌یشته شاری سلێمانی و له فڕۆکه‌خانه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار و عومه‌ر فه‌تاح و سه‌رکرده‌کانی تری یه‌کێتی و پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێ‌کرا، ئه‌م سه‌ردانه‌ی مالیکی له تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایی زۆری لێکه‌وتۆته‌وه، هاوڵاتیان ده‌ڵێن چۆن ده‌بێ مالیکی که ئیمزای بڕینی قوتی خه‌ڵکی کوردستانی کردووه بێته سلێمانی و به خه‌نده و گه‌رمییه‌وه پێشوازی لێ بکرێ.
نێچیرڤان بارزانی، لە بارەی ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی مالیکی دووپاتی کردەوە، له‌و لایه‌نانه بپرسن که بانگێشتیان کردووه، ئه‌گه‌ر مالیکی بیه‌وێت سه‌ردانی هه‌ولێر بکات، پێشوازی ده‌که‌ین، ئەگەر نییەتی خێری هەبوایە، دەهاتە هەولێریش.