پلانی مسعوود بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان پارتەکانی هەرێم ئامادە کردوە بۆئەو مەبەستەش نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای ئه و پارتە رامیاریانه .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس نێچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و جێگری رێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند مەسعود بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێم و رێبەری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ناکۆکییەکانی هەرێم ئامادە کردوە.
ناوبراو وتیشی بارزانی بۆئەو مەبەستە فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی وەکو نوێنەری خۆی بۆ وتووێژ و ئاگادار بوون لە هەڵوێست و ڕای پارتەکانی دیکە ناردوەتە لایان و وتووێژەکانیش دەستیان پێ کردوە.
نێچیروان بارزانی هیوای خواست پارتەکانی هەرێمی کوردسانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و قەیرانەکانی ئێستا پێشوازیان لە پلانی بارزانی کردوە و هاوکاری لەگەڵ دەکەن.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ڕابردوەوە تا ئێستا بە هۆی ناکۆکی توندی نێوان پارتەکان و رێکنەکەوتنیان لەسەر پرسە سەرەکییەکانی وەک پۆستی سەرۆکایەتی و یاسای بنەڕەتی توشی قەیران و بۆشایی سیاسی بووە و پاڕڵمانی کوردستانی عێرایش دوابەدوای ناکۆکی توندی پارتی و گۆڕان داخراوە و وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە لایەن پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراقەوە لە کار دەر کراون.