بارزانی لەگەڵ لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کۆ بووەوە
ئەمڕۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق لە سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کوۆبووەوە دوایین ڕەوشی ناچە عێراق و کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەکەدا لەم دیدارەدا باسی بارودۆخی سیاسیی ناوچە و دوا گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئۆپڕاسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ.
لەو دیدارەدا سەرۆکی هەریمی کوردستانی ئیراق نیگەرانیی هەرێمی کوردستانی لەبارەی مامەڵەی نابەجێی حکوومەتی عێراقی و خەمساردیی هاوپەیمانان بۆ بەشداربوونی شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسەکەدا ڕاگەیاند و گوتی" ئەوە لە حاڵێک دایە کە پێشمەرگە هێزی سەرەکیی شەڕی تیرۆریستانی داعشە و ڕایگەیاند کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو قارەمانانە گیانی خۆی فیدا کردووە و تیرۆریستانی داعشی تێکشکاندووە و ئەوەیش لەپێناو پاراستنی خاک و کەرامەتی گەلەکەی و پارێزگاریکردن لە بەهاکان، بە بێ ئەوەی هیچ لایەک هاوکاریی دارایی پێشکەشی پێشمەرگە کردبێت."
لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش بارزانی ئەوەی خستەڕوو "کە هۆشیاریی گەلی کوردستان و ڕای گشتی لە ئاستێکی باڵا دایە و سەرباری بوونی ناکۆکیی سیاسی، حزبەکان پابەندی ئامانجە ستراتیژییەکانی گەلی کوردستانن."