کۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ نوێنەری بارزانی کۆدەبێتەوە
کۆبونەوە لەنێوان نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشیتیمانی کوردستان دەستی پێکردووە و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەلێت: "هەوڵەکان بۆ رەوانەی ناکۆکییەکان بەردەوامە".
ئەمرۆ (25\7\2016)لە شاری سلێمانی، کۆبوونەوە لەنێوان د.فوئاد حوسێن، نوێنەری بارزانی و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستی پێکردووە، بەپێی زانیاری (باسنیوز)ئامانج لە کۆبوونەوەکە رەخساندنی دەرفەتە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو کە بڕیارە لەنێوان لایەنەکان ئەنجام بدرێت، لەم بارەوە. فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان بەردەوامی هەیە و دەیانەوێت لێگەیشتن لەنێوان لایەنەکان دروست ببێت و رەوشی راگەیاندن لەنێوان حزبەکان هێوربکرێتەوە وەک قۆناغی یەکەم بۆ دروستکردنی زەمینە سازی کۆبوونەوە، گوتی: "هەوڵەکانی فوئاد حوسێن نوێنەری بارزانی بۆ کۆبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بەردەوامە ئامانج لەسەردانی یەکێتی نیشیتیمانی کوردستانیش لەسەر رەوشی سیاسی کوردستان و لێک نزیک بوونەوە ی حزبەکانه بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیان".