مەرجی کورد بۆ بردنە دەری هێزەکانیان لە ناوچە ئازاد کراوەکانی باکوری عێراق
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش مەرجدار کرد بە جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عێراق.
جەبار یاوەر لە وتووێژیک دا لەگەڵ ڕادیۆ"سەوا"ی عێراق وتی: هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە مەرجی جێبەجێ کرانی مادەی 140ی دەستوری عێراق لە بابەت ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان بەغدا و هەولێر ئامادەی پاشەکشە لەو ناوچانەن کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی عێراق لە چنگی گروپی تیرۆریستی داعش رزگاری کردوون.یاوەر وتیشی: لە هەلومەرجی ئێستا دا هەر چەشنە پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە ئازاد کراوەکان دەبێتە هۆی زاڵبوونەوەی داعش بە سەریان دا چونکە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی فدڕاڵ ئێستا تەنیا لە باشوری موسڵ دان لە حاڵێک دا هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرە جۆربەجۆرەکانی دەوروبەری موسڵ دا جێگیرن.