نازم ده‌باغ : نووسینگه‌ی هه‌رێم له تاران هه‌رگیز داناخرێت
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له تاران هاوکات له‌گه‌ڵ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی داخرانی نووسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له تاران، ڕیگه‌یاند که ئه‌م نووسینگه هه‌رگیز داناخرێت.
چه‌ند مێدیایه‌کی هه‌رێم له میانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایانگه‌یاند که نووسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له تاران رەنگە دابخرێت .ئاژانسی مێهر بۆ به‌دوادا چوون له ڕاست و ناڕاستی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له تاران ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئه‌نجام داوه. نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته زیادی کرد: بیناکانی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له تاران له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه به کرێ گیراون و ئه‌گه‌ر به هۆی کێشه‌ی داراییه‌وه کرێ مانگانه‌که‌ی نه‌درێت، ئه‌وه ناچار ده‌بین که بیناکه چۆڵ بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه به مانای داخستنی نووسینگه‌ی هه‌رێم له تاران نییه.ده‌باغ جه‌ختی کرد: هه‌رێمی کوردستان له تاران ۳ بینای هه‌یه و ئێمه هیوادارین که ناچار نه‌بین نووسینگه‌ی هه‌رێم چۆڵ بکه‌ین، به‌ڵام ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو بدات خودی چالاکییه‌کانی نوێنه‌رایه‌تییه‌که ڕاناوه‌ستێت.ئه‌و سه‌باره‌ت به کێشه داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و نه‌ناردنی بودجه‌ی نووسینگه‌ی هه‌رێم بۆ ئێران وتی: ئه‌م کێشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕینی بودجه له لایه‌ن حکوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، هه‌ڵبه‌ت دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش‌یش تێچووی زۆری هه‌بووه و له ڕاستیدا قه‌یرانی دارایی ئێسته و نه‌ناردنی بودجه‌ی نووسینگه‌ی هه‌رێم له تاران په‌یوه‌ندی به بابه‌ته سیاسیه‌کانه‌وه نییه.